جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 به‌شی مێژوو، كۆلێجی په‌روه‌رده، زانكۆی گه‌رمیان، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 به‌شی مێژوو، كۆلێجی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، زانكۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌

دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، لە پێناو ئەوەدابوو دووبارە دەست بەخەباتى چەکدارى بکاتەوە لە دژى حکومەتى عێراقى، سەنگەرەکان دووبارە ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌، یەک لە شکرى ڕزگارى نیشتیمانى پێکبهێنرێت، خەباتى سیاسىی ببوژێتەوە، له‌م پێناوه‌یشدا سه‌ركردایه‌تی ( یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)، له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆكرد، هه‌ر دوو پرۆژه‌ی (نه‌خشه‌ی ڕزگاری)و (په‌یڕه‌وی ده‌سته‌ چه‌كداره‌كان)ی ئاماده‌ كرد، 1ی حوزه‌یرانی 1976 وه‌ك ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له‌ باشوری كوردستان دیاریكرد له‌ دژی حكومه‌تی عێراق، پێكهاته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان له‌ پێشه‌كییه‌ك و دوو باسی سه‌ره‌كی و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌، باسی یه‌كه‌م به‌ ناونیشانی (دروستكردنی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان) و هه‌رچی باسی دووه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ خستنه‌ ڕووی ململانێ چه‌كداریه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) و هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ ساڵی 1976، ئه‌نجام تەرخانكراوە بۆ هەڵهێنجانی گرنگترین بیرو بۆچوونه‌كان سەبارەت به‌ دروستكردنی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له‌ باشوری كوردستان ، هەوڵمانداوە به‌ پشت بەستن بەسەرچاوەكان زۆرترین زانیاری دەربارەی ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌مان بخەینە ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

ناونیشانی توێژینه‌وه‌ [English]

Armed conflict between the Peshmerga forces and the Iraqi army 1976 (Kurdistan National Union) in question.

نوسه‌ران [English]

  • Zana Faqe Muhammad 1
  • Ako Shwani 2

1 History Department، Education College، Garmian University، Kurdistan Region of Iraq

2 History Department، Humanities College، Sulaymaniyah University، Kurdistan Region of Iraq

پوخته‌ [English]

The establishment of the Patriotic Union of Kurdistan was intended to restart the armed struggle against the Iraqi government, rebuild military bases, form a national liberation army, revive the political struggle. Thus, the leadership of the Patriotic Union of Kurdistan (PUK), inside and outside, prepared for it, both projects and procedures (the plan of liberation) and (the follow-up of the armed forces). He designated June 1, 1976, as the day of the start of the armed struggle in southern Kurdistan against the Iraqi government. This paper consists of an introduction, two main sections, concluding points, and references. The first section sheds light on the primary detachments. The second section is about the armed conflict between the Peshmerga and the Iraqi Government forces in 1976. The concluding points are devoted to the most important ideas on the creation of the first detachments and the beginning of the armed struggle in southern Kurdistan. The research also tries to provide as much information as possible about its title on the basis of the sources.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان [English]

  • The Iraqi Government
  • the Kurdistan Patriotic Union
  • Jalal Talabani
  • the Primary Detachments
  • the Armed Struggle
  • Temporal Leadership
  • Badinan